لۆقا 8:12-12
لۆقا 8:12-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت. ئه‌وه‌ش كه له‌لای خه‌ڵک نكۆڵیم لێ بكات، له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا نكۆڵی لێ ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک به ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێت، ده‌به‌خشرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر به ڕووحی پارسا بكات، نابه‌خشرێت. كاتێ ده‌تانهێننه به‌رده‌م كه‌نیشت و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران، بێباک بن له‌وه‌ی چی بدوێن یان چی بڵێن. چونكه ڕووحی پارسا هه‌ر له‌و كاته‌دا فێرتان ده‌كات پێویسته چی بڵێن”.
لۆقا 8:12-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«پێشتان دەڵێم: ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، کوڕی مرۆڤیش لەبەردەم فریشتەکانی خودا دانی پێدا دەنێت. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، لەبەردەم فریشتەکانی خودا نکۆڵی لێ دەکرێت. ئەوەی قسە بە کوڕی مرۆڤ بڵێت، دەبەخشرێت. بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، نابەخشرێت. «کاتێک دەتانهێننە بەردەم کەنیشت و فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران، نیگەران مەبن لەوەی کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن و چی بڵێن، چونکە ڕۆحی پیرۆز هەر لەو کاتەدا فێرتان دەکات پێویستە چی بڵێن.»