لۆقا 56:12-59
لۆقا 56:12-59 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی ڕووپاماكان! ده‌زانن ڕووی زه‌وی و ئاسمان بناسنه‌وه، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه بناسنه‌وه؟ هه‌روه‌ها بۆچی بۆ خۆتان به ڕه‌وا حوكم ناده‌ن؟ كاتێ له‌گه‌ڵ ناحه‌زه‌كه‌ت به ڕێگاوه‌ی بۆ لای دادوه‌ر، له ڕێگا هه‌وڵبده له‌گه‌ڵی ببڕێنیته‌وه، ئه‌گینا ڕاتده‌كێشێته لای فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمانڕه‌واش ڕاده‌ستی دادوه‌رت ده‌كات و داده‌وه‌ریش فڕێت ده‌داته زیندان. پێت ده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچیت تاكو دوایین پوول نه‌ده‌یته‌وه”.
لۆقا 56:12-59 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟ «هەروەها بۆچی بۆ خۆتان بە ڕاستی حوکم نادەن؟ کاتێک لەگەڵ ڕکابەرەکەت بە ڕێگاوەی بۆ لای دادوەر، لە ڕێگا هەوڵ بدە کێشەکەت لەگەڵی ببڕێنیتەوە، ئەگینا ڕاتدەکێشێتە لای دادوەر و دادوەریش دەتداتە دەست پۆلیس، پۆلیسیش فڕێتدەداتە بەندیخانە. پێت دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.»