لۆقا 22:12-40
لۆقا 22:12-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “بۆیه پێتان ده‌ڵێم: بۆ ژیان خه‌م مه‌خۆن چی ده‌خۆن، بۆ له‌ش چی ده‌پۆشن. ژیان له خواردن باشتره و له‌شیش له پۆشاک. بڕواننه قه‌له‌ڕه‌ش: نه تۆ‌و ده‌كات و نه دروێنه ده‌كات، نه خانووی هه‌یه و نه كۆگا، به‌ڵام خودا به‌خێوی ده‌كات. ده‌بێ ئێوه چه‌ند له باڵنده باشتربن! كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟ جا كه ئێوه بۆ شتێكی بچووک تواناتان نییه، بۆچی خه‌می شته‌كانی ده‌خۆن؟ بڕواننه گوڵاڵه چۆن گه‌شه ده‌كات: نه ماندوو ده‌بێت و نه ده‌ڕێسێت. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه. ئه‌گه‌ر خودا گیا ئاوا بپۆشێت، كه ئه‌مڕۆ له كێلگه‌دایه و سبه‌ینێ ده‌خرێته ته‌نووره‌وه. ده‌بێ ئێوه چه‌ند باشتربن، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟ جا داوا مه‌كه‌ن چی بخۆن و چی بخۆنه‌وه، نیگه‌رانیش مه‌بن. هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو داوای پاشایه‌تی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت. مه‌ترسه ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه باوكتان خۆشحاڵه پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ. ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیفرۆشن و بیبه‌خشن. بۆ خۆتان تووره‌گه‌یه‌ک كه له‌ناونه‌چێت و گه‌نجینه‌یه‌ک له ئاسماندا كه له‌بن نایه‌ت دروست بكه‌ن، له‌وێ نه دز لێی نزیک ده‌بێته‌وه و نه مۆرانه لێی ده‌دات. چونكه گه‌نجینه‌تان له‌كوێ بێت، دڵیشتان له‌وێ ده‌بێت. با پشتێنتان به‌ستراو و چراتان هه‌ڵكراو بێت، وه‌ک ئه‌وانه بن كه چاوه‌ڕێی گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تاكو له شایی بگه‌ڕێته‌وه، كه هاته‌وه و له ده‌رگای دا، یه‌كسه‌ر لێی بكه‌نه‌وه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیلانه‌ی كه گه‌وره دێته‌وه ده‌بینێت بێدارن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ناوقه‌دی خۆی ده‌به‌ستێت و دایانده‌نیشێنێت، دێت و ڕاژه‌یان ده‌كات. جا ئه‌گه‌ر له به‌تڵی دووه‌م یان سێیه‌می شه‌ودا بێته‌وه و ئاوا ببینێت، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیلانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بزانێت له چ كاژێرێک دز دێته سه‌ری ئه‌وا بێ‌دار ده‌بێت و نایه‌ڵێت ماڵه‌كه‌ی ببڕدرێت. ئێوه‌ش ئاماده‌بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له كاتێكدا دێته‌وه كه بیری لێ ناكه‌نه‌وه”.
لۆقا 22:12-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە قوتابییەکانی فەرموو: «خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن، هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ژیان لە خواردن گرنگترە و جەستەش لە جلوبەرگ. سەیری قەلەڕەش بکەن کە نە تۆ‌و دەکات و نە دروێنە، نە ئەمباری هەیە و نە کۆگا، بەڵام خودا بەخێوی دەکات. باشە ئێوە چەند لە باڵندە بەنرخترن! کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟ ئەگەر ئەو شتە بچووکانە لە توانای ئێوەدا نەبێت، بۆچی بۆ شتەکانی دیکە خەم دەخۆن؟ «سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت. بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئیتر چەند زیاتر ئێوە پۆشتە دەکات؟ جا گرنگی بەوە مەدەن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە، خەم مەخۆن. هەموو ئەمانە بێباوەڕانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، باوکیشتان دەزانێت پێویستتان بەمانە هەیە. بەڵکو داوای پاشایەتی ئەو بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت. «مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ. ئەوەی هەتانە بیفرۆشن و بە خێر بیبەخشن. بۆ خۆتان جزدانێک دابین بکەن کە نەفەوتێت، سامانێک لە ئاسمان کە لەبن نایەت. لەوێ نە دز لێی نزیک دەبێتەوە و نە مۆرانە لێی دەدات، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت. «با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت، وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە. خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە. ڕاستیتان پێ دەڵێم، گەورەکە ناوقەدی خۆی دەبەستێت و کۆیلەکان دادەنیشێنێت، دێت و خزمەتیان دەکات. جا ئەگەر لە نیوەی شەودا یان نزیکی بەرەبەیان بێتەوە و ئەوان بەو شێوەیە ببینێت، خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت. بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتژمێرێک دز دێتە سەری، نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت. ئێوەش ئامادەبن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.»