لۆقا 22:12-27
لۆقا 22:12-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “بۆیه پێتان ده‌ڵێم: بۆ ژیان خه‌م مه‌خۆن چی ده‌خۆن، بۆ له‌ش چی ده‌پۆشن. ژیان له خواردن باشتره و له‌شیش له پۆشاک. بڕواننه قه‌له‌ڕه‌ش: نه تۆ‌و ده‌كات و نه دروێنه ده‌كات، نه خانووی هه‌یه و نه كۆگا، به‌ڵام خودا به‌خێوی ده‌كات. ده‌بێ ئێوه چه‌ند له باڵنده باشتربن! كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟ جا كه ئێوه بۆ شتێكی بچووک تواناتان نییه، بۆچی خه‌می شته‌كانی ده‌خۆن؟ بڕواننه گوڵاڵه چۆن گه‌شه ده‌كات: نه ماندوو ده‌بێت و نه ده‌ڕێسێت. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه.
لۆقا 22:12-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە قوتابییەکانی فەرموو: «خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن، هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ژیان لە خواردن گرنگترە و جەستەش لە جلوبەرگ. سەیری قەلەڕەش بکەن کە نە تۆ‌و دەکات و نە دروێنە، نە ئەمباری هەیە و نە کۆگا، بەڵام خودا بەخێوی دەکات. باشە ئێوە چەند لە باڵندە بەنرخترن! کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟ ئەگەر ئەو شتە بچووکانە لە توانای ئێوەدا نەبێت، بۆچی بۆ شتەکانی دیکە خەم دەخۆن؟ «سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت. بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە.