لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 15:12-21

لۆقا 15:12-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو: “ئاگاداربن و خۆتان له‌ چڵێسی بپارێزن، چونكه‌ ژیانی مرۆڤ به‌ زۆری سامانه‌كه‌ی نییه‌”. ئینجا په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “مرۆڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، زه‌وییه‌كه‌ی به‌رهه‌مێكی زۆری دا. له‌ دڵی خۆیدا وتی: چی بكه‌م كه‌ شوێنم نه‌بێ به‌رهه‌مه‌كه‌می لێ كۆبكه‌مه‌وه‌؟ جا وتی: وا ده‌كه‌م، عه‌مباره‌كانم تێكده‌ده‌م و گه‌وره‌تری ده‌كه‌م، له‌وێدا هه‌موو دانه‌وێڵه‌ و ماڵه‌كه‌م كۆده‌كه‌مه‌وه‌. به‌ خۆشم ده‌ڵێم: ئه‌ی گیانم، ئه‌وه‌تا ماڵێكی زۆرت هه‌ڵگرتووه‌، بۆ چه‌ندین ساڵ. بحه‌سێوه‌ و بخۆ و بخۆوه‌ و دڵشادبه‌! به‌ڵام خودا پێی فه‌رموو: ئه‌ی گه‌مژه‌! هه‌ر ئه‌م شه‌و گیانت ده‌رده‌چێت. باشه‌ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ت كردووه‌، بۆ كێ ده‌بێت؟ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌لای خودا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 12 بخوێنەوە