لۆقا 1:11-4
لۆقا 1:11-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ئیشۆع له شوێنێكدا نوێژی ده‌كرد، كاتێ ته‌واوی كرد، یه‌كێک له قوتابییه‌كانی پێی وت: “په‌روه‌ردگار، فێری نوێژمان بكه، هه‌روه‌ک یوخه‌ننه‌نیش قوتابییه‌كانی خۆی فێركرد”. پێی فه‌رموون: “كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، بڵێن: (بابمان وا له ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له ئاسمان. نانی به‌سكردنی ڕۆژانه‌مان بده‌رێ. گوناهه‌كانمان ببه‌خشه، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین. مه‌مانخه‌ره نێو تاقیكردنه‌وه، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه له به‌دكار) ”.
لۆقا 1:11-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جارێک عیسا لە شوێنێکدا نوێژی دەکرد، کاتێک لە نوێژەکەی بووەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، فێری نوێژمان بکە، هەروەک چۆن یەحیا قوتابییەکانی خۆی فێرکرد.» پێی فەرموون: «کاتێک نوێژ دەکەن، بڵێن: ”باوکە، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ، نانی ڕۆژانەمان هەموو ڕۆژێک بدەرێ. لە گوناهەکانمان خۆشبە، چونکە ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە.“»