لۆقا 38:10-42
لۆقا 38:10-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ڕێیان ده‌كرد چووه گوندێک، ژنێک له ماڵه‌كه‌ی خۆی پێشوازی لێ‌كرد ناوی مه‌رتا بوو. خوشكێكی هه‌بوو ناوی مه‌ریه‌م بوو، له‌به‌رپێی ئیشۆع دانیشت و گوێی له فه‌رمووده‌كانی ده‌گرت. به‌ڵام مه‌رتا له‌به‌ر زۆری ڕاژه‌كردن شپرزه‌بوو، ڕاوه‌ستا و وتی: “په‌روه‌ردگار، باكت نییه خوشكم به ته‌نیا به‌جێیهێشتووم و ڕاژه ده‌كه‌م؟ پێی بفه‌رموو با یارمه‌تیم بدات!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “مه‌رتا، مه‌رتا، تۆ خه‌م له زۆر شت ده‌خۆیت و په‌شۆكاویت، به‌ڵام یه‌ک شت پێویسته، مه‌ریه‌م به‌شه چاكه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد كه لێی ناسه‌ندرێته‌وه”.
لۆقا 38:10-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا و قوتابییەکانی بەرەو ئۆرشەلیم دەچوون، عیسا لایدا گوندێک، ژنێک لە ماڵەکەی خۆی پێشوازی لێکرد ناوی مەرسا بوو. خوشکێکی هەبوو ناوی مریەم بوو، لەبەرپێی مەسیح دانیشت و گوێی لە فەرمایشتەکانی دەگرت. بەڵام مەرسا لەبەر زۆری خزمەتکردن شڵەژا بوو، ڕاوەستا و گوتی: «گەورەم، باکت نییە خوشکم بە تەنها بەجێی هێشتووم و خزمەت دەکەم؟ پێی بفەرموو با یارمەتیم بدات.» مەسیح وەڵامی دایەوە: «مەرسا، مەرسا، تۆ خەم لە زۆر شت دەخۆیت و ناڕەحەتیت. بەڵام یەک شت پێویستە، مریەم شتە باشەکەی هەڵبژاردووە کە لێی ناسەنرێتەوە.»