لۆقا 13:10-20
لۆقا 13:10-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ی به‌حاڵت كوره‌زین! وه‌ی به‌حاڵت به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له سووڕ و سه‌یده‌ن بكرابوونایه، هه‌ر زوو به به‌رگی ماته‌م و له نێو خۆڵه‌مێش داده‌نیشتن و تۆبه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام له لێپرسینه‌وه‌دا، دۆخی سووڕ و سه‌یده‌ن سوكتر ده‌بێت له‌وه‌ی ئێوه‌یه. تۆش ئه‌ی كپه‌ڕناخوم، كه بۆ ئاسمان به‌رز بوویته! تۆ ده‌كه‌ویته دۆڵی بێ‌بن. ئه‌وه‌ی گوێتان لێ بگرێت، گوێ له من ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ڕه‌تتان ده‌كاته‌وه من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه منی ناردووه”. حه‌فتاكه به شادییه‌وه گه‌ڕانه‌وه و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ته‌نانه‌ت شه‌یتانه‌كانیش به ناوی تۆوه ملكه‌چمانن!”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “شه‌یتانم بینی وه‌ک بروسكه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وت. ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتم پێتانداوه پێ به مار و دووپشک و هه‌موو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ زیانیشتان پێناگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌مه دڵخۆش مه‌بن كه ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه ناوتان له ئاسمانان‌دا نووسراوه”.
لۆقا 13:10-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، ئەوا هەر زوو خەڵکەکەی بە جلوبەرگی گوش و لەناو خۆڵەمێشدا دادەنیشتن و تۆبەیان دەکرد. بەڵام لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای سور و سەیدا لە هی ئێوە سووکتر دەبێت. تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە. «ئەوەی گوێتان لێ بگرێت، گوێ لە من دەگرێت، ئەوەی ڕەتتان دەکاتەوە من ڕەت دەکاتەوە. ئەوەش من ڕەت دەکاتەوە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە منی ناردووە.» حەفتا و دوو نێردراوەکە بە شادییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «گەورەم، تەنانەت ڕۆحی پیسیش بە ناوی تۆوە ملکەچمانن.» ئەویش پێی فەرموون: «شەیتانم بینی وەک بروسکە لە ئاسمانەوە دەکەوت. ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. بەڵام بەمە دڵخۆش مەبن کە ڕۆحە پیسەکان ملکەچتانن، بەڵکو دڵخۆش بن کە ناوتان لە ئاسماندا نووسراوە.»