لۆقا 50:1-55
لۆقا 50:1-55 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، نه‌وه دوای نه‌وه. به بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا، لووتبه‌رزانی به بۆچوونه‌كانی دڵیان په‌رتوبڵاو كرده‌وه. تواناداره‌كانی له ته‌خته‌كان هێنایه خواره‌وه، خاكساره‌كانی به‌رز كرده‌وه. برسییه‌كانی له خێر تێر كرد، ده‌وڵه‌مه‌ندانی به ده‌ستی به‌تاڵی ڕه‌وانه كرده‌وه. پاڵپشتی ئیسڕائیلی ڕۆڵه‌ی خۆی كرد، بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌زه‌یی، وه‌ک قسه‌ی بۆ باوكانمان كرد، بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی تاهه‌تایه”.
لۆقا 50:1-55 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەزەییەکەی بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن، نەوە دوای نەوە. بە بازووی کاری بەهێزی ئەنجام دا، ئەوانەی بە بۆچوونەکانی دڵیان لووتبەرز بوون، پەرتوبڵاوی کردنەوە. تەختی توانادارەکانی سەرەوژێر کردووە و بێفیزەکانی بڵند کردەوە. برسییەکانی لە خێروبێر تێر کرد، دەوڵەمەندانی بە دەستی بەتاڵ ڕەوانە کردەوە. بە یارمەتیدانی گەلی ئیسرائیلی بەندەی خۆی هەتاهەتایە بەزەییەکەی بەبیر هێنایەوە لەگەڵ ئیبراهیم و نەوەکەی، هەروەک بەڵێنی بە باوباپیرانمان دا.»