لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 5:1-12

لۆقا 5:1-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ سه‌رده‌می هیڕوودسی شای ئیهوود، كاهینێک له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وییا هه‌بوو ناوی زخه‌ریا بوو، ئه‌لیساباتی ژنیشی له‌ نه‌وه‌ی هاڕون بوو. هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێتاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده‌ و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار. منداڵیان نه‌ده‌بوو، چونكه‌ ئه‌لیسابات نه‌زۆک بوو، هه‌ردووكیشیان به‌ ساڵدا چووبوون. كاتێ له‌ نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌رده‌م خودا كاهینیه‌تی ده‌كرد، به‌گوێره‌ی نه‌ریتی كاهینیه‌تی، تیروپشكی كه‌وته‌ سه‌ر تاكو بچێته‌ نێو په‌رستگای په‌روه‌ردگار و بخوور بسووتێنێت. هه‌موو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ كاتی سووتانی بخووره‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگاری بۆ ده‌ركه‌وت، له‌لای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوه‌ستابوو. كاتێ زخه‌ریا فریشته‌كه‌ی بینی، شڵه‌ژا و ترسی لێ نیشت.

هاوبەشی بکە
لۆقا 1 بخوێنەوە