لۆقا 29:1-35
لۆقا 29:1-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ بینیی له قسه‌كردنه‌كه‌یدا شڵه‌ژا و بیری كرده‌وه: “ده‌بێ ئه‌م سڵاوه چی بێت!”. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “مه‌ترسه مه‌ریه‌م، چونكه خودا به‌خششی پێت داوه. ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی ده‌نێیت ئیشۆع. مه‌زن ده‌بێت و به ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیش ته‌ختی داویدی باوكی پێ ده‌دات. تا جاویدان حوكمڕانی ماڵی یاقوو ده‌كات، پاشایه‌تیه‌كه‌شی بێ پایانه”. مه‌ریه‌م به فریشته‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌مه چۆن ده‌بێت، كه پیاوم نه‌ناسیوه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایهی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت.
لۆقا 29:1-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەو بە پەیامەکە زۆر شێوا و بیری کردەوە دەبێت ئەمە چ جۆرە سڵاوێک بێت. فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا. ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا. پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت، خودای پەروەردگاریش تەختی داودی باوکی پێدەداتەوە. هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.» بەڵام مریەم بە فریشتەکەی گوت: «ئەمە چۆن دەبێت، کە من هێشتا پاکیزەم؟» فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت.