لۆقا 1:1-13
لۆقا 1:1-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی تیئۆپیلای پایه به‌رز، زۆر كه‌س هه‌ستان به داڕشتنی چیرۆكی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌لای ئێمه ڕوویدابوو، وه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێمان ڕاده‌ست كراوه كه له سه‌ره‌تاوه گه‌واهیده‌ر و ڕاژه‌وانی وشه‌كه بوون. منیش له سه‌ره‌تاوه به وردی سۆراخی هه‌موو شتێكم كردووه، بۆیه به باشم زانی به ڕیزبه‌ندی بۆتی بنووسم، تاكو ڕاستیی ئه‌و قسانه بزانیت كه فێركراوی. له سه‌رده‌می هیڕوودسی شای ئیهوود، كاهینێک له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وییا هه‌بوو ناوی زخه‌ریا بوو، ئه‌لیساباتی ژنیشی له نه‌وه‌ی هاڕون بوو. هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێ‌تاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار. منداڵیان نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌لیسابات نه‌زۆک بوو، هه‌ردووكیشیان به ساڵدا چووبوون. كاتێ له نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌رده‌م خودا كاهینیه‌تی ده‌كرد، به‌گوێره‌ی نه‌ریتی كاهینیه‌تی، تیروپشكی كه‌وته سه‌ر تاكو بچێته نێو په‌رستگای په‌روه‌ردگار و بخوور بسووتێنێت. هه‌موو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌ش له كاتی سووتانی بخووره‌كه له ده‌ره‌وه نوێژیان ده‌كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگاری بۆ ده‌ركه‌وت، له‌لای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوه‌ستابوو. كاتێ زخه‌ریا فریشته‌كه‌ی بینی، شڵه‌ژا و ترسی لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “زخه‌ریا مه‌ترسه، چونكه داواكاریه‌ت بیسترا، ئه‌لیساباتی ژنیشت كوڕێكی بۆت ده‌بێت و ناوی ده‌نێیت یوخه‌ننه‌ن.
لۆقا 1:1-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی ساوفیلۆسی پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیرۆکی ئەو شتانەی لەلای ئێمە هاتنە دی، وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە بوون. لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم، تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی. لەو سەردەمەی هێرۆدسی باوک پاشای یەهودیا بوو، کاهینێک لە نۆرەی نەوەی ئەبیا هەبوو کە ناوی زەکەریا بوو، ئەلیساباتی ژنیشی لە نەوەی هارون بوو. هەردووکیان لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گلەیی بوون لە پەیڕەوکردنی هەموو ڕاسپاردە و حوکمەکانی یەزدان. بەڵام منداڵیان نەدەبوو، چونکە ئەلیسابات نەزۆک بوو، هەردووکیشیان بە ساڵدا چووبوون. کاتێک زەکەریا لە نۆرەی کۆمەڵەکەی خۆیدا کاروباری کاهینیێتی جێبەجێ دەکرد لەبەردەم خودا، بەگوێرەی نەریتی کاهینیێتی، تیروپشکی کەوتە سەر تاکو بچێتە ناو پەرستگای یەزدان و بخوور بسووتێنێت. لە کاتی سووتانی بخوورەکەدا، خەڵکی هەموو لە دەرەوە نوێژیان دەکرد. لەوێ فریشتەیەکی یەزدانی بۆ دەرکەوت، لەلای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوەستابوو. کاتێک زەکەریا فریشتەکەی بینی، پەشۆکا و ترسی لێ نیشت. بەڵام فریشتەکە پێی گوت: «زەکەریا مەترسە، چونکە پاڕانەوەکەت بیسترا، ئەلیساباتی ژنیشت کوڕێکی بۆت دەبێت و ناوی لێ دەنێیت یەحیا.