شینەکانی یەرمیا 13:3-20
شینەکانی یەرمیا 13:3-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تیرەکانی تیردانەکەی لە دڵم چەقاند. هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن. تێری کردم لە تاڵی، زەقنەبووتی دەرخوارد دام. بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد، منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە. من لە ئاشتی بێبەش کراوم، سەرکەوتنم لەبیرچووەوە. ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما، هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.» دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون. بە باشی بەبیرم دێتەوە، لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە.
هاوبەشی بکە
شینەکانی یەرمیا 3 بخوێنەوە