لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

شینەکانی یەرمیا 1:2-6

شینەکانی یەرمیا 1:2-6 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشی بە هەوری تووڕەییەکەی! لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدا بۆ سەر زەوی، لە ڕۆژی تووڕەییدا تەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە. پەروەردگار بەزەیی نەهاتەوە، هەموو نشینگەکانی یاقوبی هەڵلووشی، بە تووڕەیی خۆی قەڵاکانی یەهودای کچی ڕووخاند. پاشایەتی و میرەکانی زەلیل کرد دایگرتنە سەر زەوی. بە گڕی تووڕەیی خۆی بڕییەوە هەموو هێزی ئیسرائیل. دەستی ڕاستی بەرەو دواوە کێشایەوە لەبەردەم دوژمن. ئاگرێکی بەتینی لەناو یاقوبدا داگیرساند، هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات. وەک دوژمنێک کەوانەکەی خۆی ڕاکێشا، دەستی ڕاستی ئامادە کرد. وەک ناحەز لەناوی برد هەموو ئەوەی چاو ئارەزووی دەکرد. لەناو چادرەکەی سییۆنی کچ تووڕەیی خۆی وەک ئاگر ڕشت. پەروەردگار وەک دوژمنی لێهات، ئیسرائیلی هەڵلووشی. هەموو کۆشکەکانی ئەوی هەڵلووشی، قەڵاکانی ڕووخاند. شیوەن و ماتەمی زۆر کرد بۆ یەهودای کچ. کەپرەکەی تێکدا، وەک باخچەیەک نەما، شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕووخاند. یەزدان وای کرد سییۆن لەبیری بچێتەوە ڕۆژی شەممە و جەژنەکان. بە تووڕەیی خۆی پاشا و کاهینی ڕەتکردەوە.