یەهوزا 8:1-11
یەهوزا 8:1-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه، جه‌سته گڵاو ده‌كه‌ن و گه‌وره‌یی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و بوختان به شكۆداران ده‌كه‌ن. به‌ڵام میخائێلی سه‌رۆكی فریشته‌كان، كاتێ دژایه‌تی شه‌یتانی كرد و سه‌باره‌ت به ته‌رمی مووشێ به‌رگریی كرد، نه‌یوێرا به بوختان سكاڵای لێ بكات، به‌ڵكو وتی: “په‌روه‌ردگار سه‌رزه‌نشتت بكات!”. كه‌چی ئه‌مانه قسه بۆ شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن كه نایزانن. ئه‌وه‌ی به سروشتیش ده‌یزانن، وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمان، له‌مانه‌دا تێكی ده‌ده‌ن. وه‌ی به‌حاڵیان! چونكه ڕێگای قائینیان گرتووه، بۆ بڕێک ده‌ستكه‌وت خۆیان داوه‌ته ده‌ست چه‌واشه‌یی به‌لعه‌مه‌وه، له یاخیبوونه‌كه‌ی قۆڕه‌ح له‌ناوچوون.
یەهوزا 8:1-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خەیاڵخاوەکانیش بە هەمان شێوە، جەستە گڵاو دەکەن و دەسەڵات ڕەت دەکەنەوە و بوختان بە فریشتەکان دەکەن. بەڵام میکائیلی سەرۆکی فریشتەکان، کاتێک دژایەتی شەیتانی کرد و سەبارەت بە تەرمی مو‌سا مشتومڕی کرد، نەیوێرا بە بوختان سکاڵای لێ بکات، بەڵکو گوتی: «یەزدان سەرزەنشتت بکات!» کەچی ئەوانە قسە بۆ شتێک هەڵدەبەستن کە لێی تێناگەن. ئەوەی وەک ئاژەڵی بەستەزمان بە سروشتی دەیزانن، دەبێتە هۆی لەناوچوونیان. قوڕبەسەریان! ڕێگای قایینیان گرتووە؛ بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعامەوە؛ لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح لەناوچوون.