یەهوزا 18:1-22
یەهوزا 18:1-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێی وتن: “له كۆتایی ڕۆژگار، هه‌ندێک گاڵته‌جاڕ په‌یدا ده‌بن و دوای هه‌وه‌سه خوانه‌ناسییه‌كانیان ده‌كه‌ون”. ئه‌وانه خۆیان جیا ده‌كه‌نه‌وه، سروشتی مرۆڤانه‌ن و ڕووحه‌كه‌یان نییه. به‌ڵام ئێوه خۆشه‌ویستان، خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پارساتان بنیاد بنێن، به ڕووحی پارسا نوێژ بكه‌ن، خۆتان له‌نێو خۆشویستنی خودا بپارێزن، چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بن بۆ ژیانی جاویدانی. به‌زه‌ییتان به‌وانه بێته‌وه كه گومان ده‌كه‌ن.
یەهوزا 18:1-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێی گوتن: «لە کۆتایی ڕۆژگار، هەندێک گاڵتەجاڕ پەیدا دەبن و دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون.» ئەوانە دووبەرەکی دەنێنەوە، بەدوای سروشتی مرۆڤانەوەن و ڕۆحی پیرۆزیان نییە. بەڵام ئێوە خۆشەویستان، خۆتان لەسەر باوەڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن، بە ڕۆحی پیرۆز نوێژ بکەن، خۆتان لەناو خۆشەویستی خودا بپارێزن لە کاتێکدا چاوەڕوانی بەزەیی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەبن کە ژیانی هەتاهەتاییتان بۆ بهێنێت. بەزەییتان بەوانەدا بێتەوە کە گومان دەکەن.