یەهوزا 1:1-4
یەهوزا 1:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیهوودا، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، برای یاقوو، بۆ بانگكراوه‌كان و پارسا‌كان خودای باوک، پارێزراوان به ئیشۆعی مه‌سیح: میهره‌بانی و ئاشتی و خۆشویستن بۆتان زیاد بێت. خۆشه‌ویستان، ئه‌وپه‌ڕی كۆششم كرد تاكو له‌باره‌ی ڕزگاریی هاوبه‌شمان بۆتان بنووسم، به‌ڵام ناچار بووم ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم، ئامۆژگاریتان بكه‌م كه تێبكۆشن له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ته‌نها یه‌ک جار ڕاده‌ستی پارسا‌كان كراوه. چونكه كه‌سانێک به دزییه‌وه هاتوونه‌ته ناوه‌وه، له‌كۆنه‌وه بۆ ئه‌م حوكمه نووسراون، خوانه‌ناسن، به‌خششی خوداوه‌ندمان بۆ به‌ڕه‌ڵایی ده‌گۆڕن و نكۆڵی له ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ن، تاقه سه‌روه‌ر و په‌روه‌ردگارمان.
یەهوزا 1:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە یەهوزاوە، بەندەی عیسای مەسیح و برای یاقوب، بۆ بانگکراوەکان، ئەوانەی خودای باوک خۆشی دەوێن و بەهۆی عیسای مەسیحەوە پارێزراون: بەزەیی و ئاشتی و خۆشەویستیتان بۆ زیاد بێت. خۆشەویستان، هەرچەندە زۆر بە پەرۆش بووم تاکو لەبارەی ڕزگاریی هاوبەشمانەوە بۆتان بنووسم، بەڵام بە پێویستم زانی ئەمەتان بۆ بنووسم، لێتان دەپاڕێمەوە تێ‌بکۆشن بۆ ئەو باوەڕەی کە تەنها جارێک دراوەتە دەست گەلی پیرۆزی خودا. لەبەر ئەوەی کەسانێک بە دزییەوە هاتوونەتە ناوەوە، لەمێژە بۆ ئەو حوکمە نووسراون، خوانەناسن، نیعمەتی خودامان بۆ بەڕەڵایی دەگۆڕن و نکۆڵی لە عیسای مەسیح دەکەن، کە تاقە سەروەر و پەروەردگارمانە.