ئەیوب 1:22-11
ئەیوب 1:22-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە: «ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟ تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟ ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟ «ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و تۆ دەداتە دادگا؟ ئایا خراپەکانت زۆر نین و تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟ بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە. ئاوت نەدا بە تینوو و ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی، هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی، کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو. بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و دەستی هەتیوانت شکاند. لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت، لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و لافاوێک داتدەپۆشێت.
هاوبەشی بکە
ئەیوب 22 بخوێنەوە