ئەیوب 5:13-12
ئەیوب 5:13-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون! ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی. ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن و بۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن. ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟ ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟ ئایا لایەنگری دەکەن، یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟ ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچن یان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟ بێگومان سەرزەنشتتان دەکات ئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن. ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت و ترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟ یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە و بەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ.
هاوبەشی بکە
ئەیوب 13 بخوێنەوە