ئەیوب 7:12-16
ئەیوب 7:12-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن، هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛ یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات، ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن. کام لەمانە نازانێت کە دەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟ ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک و ڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟ ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە و مەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟ لە ڕیش سپیێتی دانایی و لە تەمەن درێژیش تێگەیشتن. «دانایی و تواناداری لەلای خوداوەیە، ڕاوێژ و تێگەیشتن هی ئەون. ئەوەی دەڕووخێنێت بنیاد نانرێتەوە، ئەگەر دەرگای لەسەر کەسێک داخست لێی ناکرێتەوە. ڕێ لە ئاو دەگرێت، وشکەساڵی دێت، بەڕەڵای دەکات زەوی سەرەوژێر دەکات. هێز و دانایی لەلای ئەوە، چەواشەکار و چەواشەکراو هی ئەون.
هاوبەشی بکە
ئەیوب 12 بخوێنەوە