یۆحەنا 35:9-41
یۆحەنا 35:9-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع بیستی ده‌ریانكردووه، ئه‌وی بینی و پێی فه‌رموو: “باوه‌ڕت به ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هه‌یه؟” كابرا وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌و كێیه تاكو باوه‌ڕی پێ بهێنم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی بینیت و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌دوێت، ئه‌وه خۆیه‌تی!”. ئه‌ویش وتی: “گه‌وره‌م باوه‌ڕ ده‌هێنم”. ئینجا كڕنۆشی بۆ برد. ئیشۆع فه‌رمووی: “بۆ حوكمدان هاتوومه‌ته ئه‌م جیهانه، تاكو ئه‌وانه‌ی نابینن ببینن و ئه‌وانه‌ی ده‌بینن كوێر بن”. ئه‌وانه‌ی له په‌ڕیشییه‌كان بوون و له‌گه‌ڵی بوون كه گوێیان له‌مه بوو، پێیان وت: “ئایا ئێمه‌ش كوێرین؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر كوێر بوونایه گوناهتان نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن: ده‌بینین، بۆیه گوناهه‌كه‌تان ده‌مێنێته‌وه”.
یۆحەنا 35:9-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا بیستی دەریانکردووە، دۆزییەوە و پێی فەرموو: «باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟» کابرا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟» عیسا پێی فەرموو: «تۆ ئەوت بینیوە، ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئێستا قسەت لەگەڵ دەکات.» ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد. عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.» هەندێک فەریسی کە لەگەڵی بوون گوێیان لەمە بوو، لێیان پرسی: «ئایا ئێمەش کوێرین؟» عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر ئێوە کوێر بوونایە گوناهتان نەدەبوو. بەڵام ئێستا ئێوە دەڵێن: ”دەبینین،“ لەبەر ئەوە گوناهەکەتان دەمێنێتەوە.»