یۆحەنا 25:9-39
یۆحەنا 25:9-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كابرا وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ئه‌گه‌ر گوناهباره، نازانم، به‌ڵام یه‌ک شت ده‌زانم، نابینا بووم و ئێستا ده‌بینم”. پێیان وت: “چی لێ كردیت؟ چۆن چاوی تۆی كرده‌وه؟” وه‌ڵامی دانه‌وه: “پێم وتن گوێتان لێ نه‌گرتم. بۆچی دیسان ده‌تانه‌وێ ببیستن؟ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ ببنه قوتابیی ئه‌و؟” جنێویان پێیدا و وتیان: “تۆ قوتابیی ئه‌ویت، به‌ڵام ئێمه قوتابیی مووشێین. ئێمه ده‌زانین مووشێ خودا له‌گه‌ڵی دوواوه، به‌ڵام نازانین ئه‌مه له‌كوێوه هاتووه”. پیاوه‌كه وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “ئه‌مه شتێكی سه‌یره! ئه‌و چاوی كردوومه‌ته‌وه، ئێوه‌ش نازانن له‌كوێوه هاتووه. ده‌شزانین خودا گوێ له گوناهباران ناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌خواترس بێت و به خواستی بكات، ئه‌وا گوێی لێ ده‌گرێت. هه‌رگیز نه‌بیستراوه یه‌كێک چاوی مرۆڤێكی به زگ‌ماک نابینای كردبێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه له خوداوه نه‌بێت، نه‌یده‌توانی هیچ بكات”. پێیان وت: “تۆ به ته‌واوی له گوناه له‌دایكبوویت. تۆ فێرمان ده‌كه‌یت؟” جا ده‌ریانكرد. ئیشۆع بیستی ده‌ریانكردووه، ئه‌وی بینی و پێی فه‌رموو: “باوه‌ڕت به ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هه‌یه؟” كابرا وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌و كێیه تاكو باوه‌ڕی پێ بهێنم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی بینیت و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌دوێت، ئه‌وه خۆیه‌تی!”. ئه‌ویش وتی: “گه‌وره‌م باوه‌ڕ ده‌هێنم”. ئینجا كڕنۆشی بۆ برد. ئیشۆع فه‌رمووی: “بۆ حوكمدان هاتوومه‌ته ئه‌م جیهانه، تاكو ئه‌وانه‌ی نابینن ببینن و ئه‌وانه‌ی ده‌بینن كوێر بن”.
یۆحەنا 25:9-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.» لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی لێکردیت؟ چۆن چاوی تۆی کردەوە؟» وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن گوێتان لێ نەگرتم. بۆچی دیسان دەتانەوێ ببیستن؟ ئێوەش دەتانەوێ ببنە قوتابی ئەو؟» جنێویان پێیدا و گوتیان: «تۆ قوتابی ئەویت! بەڵام ئێمە قوتابی موساین. دەزانین خودا قسەی لەگەڵ مو‌سا کرد، بەڵام نازانین ئەمە لەکوێوە هاتووە.» کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەمە شتێکی سەیرە! ئەو چاوی کردوومەتەوە، ئێوەش نازانن ئەو لەکوێوە هاتووە. ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت. هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگ‌ماک نابینای چاک کردبێتەوە. ئەگەر ئەم کەسە لە خوداوە نەبێت، نەیدەتوانی هیچ بکات.» پێیان گوت: «تۆ بە تەواوی لە گوناه لەدایک بوویت. تۆ فێرمان دەکەیت؟» جا دەریانکردە دەرەوە. عیسا بیستی دەریانکردووە، دۆزییەوە و پێی فەرموو: «باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟» کابرا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟» عیسا پێی فەرموو: «تۆ ئەوت بینیوە، ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئێستا قسەت لەگەڵ دەکات.» ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد. عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.»