یۆحەنا 18:9-23
یۆحەنا 18:9-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جووه‌كان بڕوایان نه‌كرد كه ئه‌مه نابینا بووه و وا ده‌بینێت، تاكو دایبابی ئه‌وه‌یان بانگ‌كرد كه ده‌بینێت. لێیان پرسین و وتیان: “ئایا ئه‌مه كوڕتانه كه ده‌ڵێن به زگ‌ماک نابینا بووه؟ ئه‌ی ئێستا چۆن ده‌بینێت؟” دایبابی وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ده‌زانین ئه‌مه كوڕمانه و به زگ‌ماک نابینا بوو. به‌ڵام نازانین ئێستا چۆن ده‌بینێت، یان نازانین كێ چاوی كردووه‌ته‌وه. خۆی به‌ته‌مه‌نه، پرسی لێ بكه‌ن، با باسی خۆی بكات”. دایبابی له ترسی جووه‌كان ئه‌مه‌یان وت، چونكه جوو ته‌گبیریان كردبوو هه‌ر كه‌سێک دان بنێت كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه، له كه‌نیشت ده‌ریده‌كه‌ن. بۆیه دایبابی وتیان: “خۆی به‌ته‌مه‌نه، پرسی لێ بكه‌ن”.
یۆحەنا 18:9-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد. لێیان پرسین: «ئایا ئەمە کوڕتانە کە دەڵێن بە زگ‌ماک نابینا بووە؟ ئەی ئێستا چۆن دەبینێت؟» دایک و باوکی وەڵامیان دایەوە: «دەزانین ئەمە کوڕمانە و بە زگ‌ماک نابینا بوو. بەڵام نازانین ئێستا چۆن دەبینێت، یان نازانین کێ چاوی چاک کردووەتەوە. لە خۆی بپرسن، ئەو گەورەیە و باسی خۆی دەکات.» دایک و باوکی لە ترسی ڕابەرانی جولەکە ئەمەیان گوت، چونکە تەگبیریان کردبوو هەرکەسێک دانبنێت کە عیسا مەسیحەکەیە، لە کەنیشت دەریدەکەن. لەبەر ئەوە دایک و باوکی گوتیان: «ئەو گەورەیە، لە خۆی بپرسن.»