یۆحەنا 1:9-5
یۆحەنا 1:9-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی كه به زگ‌ماک نابینا بوو، قوتابییه‌كانی لێیان پرسی، وتیان: “ڕابی، كێ گوناهی كردووه، ئه‌م پیاوه یان دایک و باوكی، وا به زگ‌ماک نابینایه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “نه ئه‌مه گوناهی كردووه نه دایک و باوكیشی، به‌ڵكو تاكو كاره‌كانی خودای تێدا ده‌ربكه‌وێت. تاكو ڕۆژه، ده‌بێ كاری ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات. ئه‌وه‌نده‌ی له جیهاندام، منم ڕووناكیی جیهان”.
یۆحەنا 1:9-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگ‌ماک نابینا بوو. قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگ‌ماک نابینایە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.»