یۆحەنا 8:8-11
یۆحەنا 8:8-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان خۆی چه‌مانده‌وه و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی. ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، ویژدانیان سه‌ركۆنه‌ی كردن و یه‌ک له‌دوای یه‌ک ڕۆیشتن، ده‌ستپێک له پیرانه‌وه. ئه‌وسا ئیشۆع به ته‌نها مایه‌وه، ژنه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاست. كاتێ ئیشۆع ڕاست بووه‌وه له ژنه‌كه زیاتر كه‌سی نه‌بینی، پێی فه‌رموو: “خانم، كوا ئه‌وانه‌ی سكاڵایان لێت ده‌كرد؟ كه‌س تاوانباری نه‌كردوویت؟ وتی: “كه‌س، گه‌وره‌م”. ئیشۆع فه‌رمووی: “منیش حوكمت ناده‌م. بڕۆ ئیتر گوناه مه‌كه”.
یۆحەنا 8:8-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان خۆی چەماندەوە و دەستی کردەوە بە نووسین لەسەر زەوی. ئەوانەی گوێیان لێ‌بوو، یەک لەدوای یەک ڕۆیشتن، دەستپێک لە پیرانەوە. ئەوسا عیسا بە تەنها مایەوە، ژنەکەش لەوێ ڕاوەستابوو. عیسا ڕاستبووەوە و پێی فەرموو: «خانم، ئەوان لە کوێن؟ کەس تاوانباری نەکردیت؟» گوتی: «نەخێر گەورەم.» عیسا فەرمووی: «منیش تاوانبارت ناکەم. بڕۆ ئیتر گوناه مەکە.»]