لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 53:8-58 - Compare All Versions

یۆحەنا 53:8-58 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئایا تۆ له‌ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان مه‌زنتری كه‌ مرد؟ پێغه‌مبه‌رانیش مردن. خۆت به‌ چی داده‌نێیت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه‌. باوكمه‌ كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن خودامانه‌، كه‌ نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. ئه‌گه‌ر بڵێم نایناسم، وه‌ک ئێوه‌ ده‌بمه‌ درۆزن. به‌ڵام ده‌یناسم و قسه‌كه‌ی ده‌پارێزم. ئه‌وڕاهه‌می باوكتان دڵشاد بوو كه‌ ڕۆژی من ببینێت، جا بینی و دڵخۆش بوو”. جووه‌كانیش پێیان وت: “تۆ جارێ په‌نجا ساڵ نیت، ئه‌وڕاهه‌مت بینیوه‌؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ببێت، من هه‌م”.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 8 PNTZS

یۆحەنا 53:8-58 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئایا تۆ لە ئیبراهیمی باوکمان گەورەتری کە مرد؟ پێغەمبەرانیش مردن. خۆت بە چی دەزانیت؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەگەر من خۆم شکۆدار بکەم، ئەوا شکۆمەندییەکەم هیچ نییە، ئەوە باوکمە کە شکۆدارم دەکات، ئەوەی ئێوە دەڵێن خودامانە. هەرچەندە ئێوە نایناسن، بەڵام من دەیناسم. ئەگەر بڵێم نایناسم، وەک ئێوە دەبمە درۆزن. بەڵام دەیناسم و گوێڕایەڵی وشەکانی دەبم. ئیبراهیمی باوکتان دڵشاد بوو کە ڕۆژی هاتنی من ببینێت، جا ئەو ڕۆژەی بینی و دڵخۆش بوو.» جولەکەکان پێیان گوت: «تۆ جارێ تەمەنت نەبووە بە پەنجا ساڵ، ئیتر چۆن دەڵێیت کە ئیبراهیمت بینیوە؟» عیسا پێی فەرموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، پێش ئەوەی ئیبراهیم لەدایک ببێت، من هەم.»

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 8 KSS