یۆحەنا 51:8-54
یۆحەنا 51:8-54 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌كانم بپارێزێت تاهه‌تایه مه‌رگ نابینێت”. جووه‌كان پێیان وت: “ئێستا زانیمان شه‌یتانت تێدایه. ئه‌وڕاهه‌م و پێغه‌مبه‌ران مردن، كه‌چی تۆ ده‌ڵێی: ئه‌گه‌ر یه‌كێک وشه‌كانم بپارێزێت هه‌رگیز مه‌رگ ناچێژێت. ئایا تۆ له ئه‌وڕاهه‌می باوكمان مه‌زنتری كه مرد؟ پێغه‌مبه‌رانیش مردن. خۆت به چی داده‌نێیت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه. باوكمه كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن خودامانه،
یۆحەنا 51:8-54 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر یەکێک گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز مردن نابینێت.» پاشان جولەکەکان پێیان گوت: «ئێستا زانیمان ڕۆحی پیست تێدایە. ئیبراهیم و پێغەمبەران مردن، کەچی تۆ دەڵێی: ”ئەوەی گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز تامی مردن ناکات.“ ئایا تۆ لە ئیبراهیمی باوکمان گەورەتری کە مرد؟ پێغەمبەرانیش مردن. خۆت بە چی دەزانیت؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەگەر من خۆم شکۆدار بکەم، ئەوا شکۆمەندییەکەم هیچ نییە، ئەوە باوکمە کە شکۆدارم دەکات، ئەوەی ئێوە دەڵێن خودامانە.