یۆحەنا 14:8-18
یۆحەنا 14:8-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من گه‌واهیش بۆ خۆم بده‌م، گه‌واهییه‌كه‌م ڕه‌وایه، چونكه ده‌زانم له‌كوێوه هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم. به‌ڵام ئێوه نازانن له‌كوێوه هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم”. ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته حوكم ده‌ده‌ن، به‌ڵام من كه‌س حوكم ناده‌م. ئه‌گه‌ر حوكمیش بده‌م حوكمدانه‌كه‌م ڕه‌وایه، چونكه به ته‌نها نیم، به‌ڵكو من و باوكین، ئه‌وه‌ی ناردوومی. هه‌روه‌ها له ته‌وراتی ئێوه‌شدا نووسراوه كه گه‌واهیی دوو كه‌س ڕه‌وایه. منم گه‌واهیی بۆ خۆم ده‌ده‌م، باوكیش كه ناردوومی گه‌واهیم بۆ ده‌دات.
یۆحەنا 14:8-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش پێی فەرموون: «تەنانەت ئەگەر تەنها خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم، شایەتییەکەم ڕاستە، چونکە دەزانم لەکوێوە هاتووم و بۆ کوێ دەڕۆم. بەڵام ئێوە نازانن من لەکوێوە هاتووم یان بۆ کوێ دەڕۆم. ئێوە بەگوێرەی پێوانەکانی مرۆڤ حوکم دەدەن، بەڵام من کەس حوکم نادەم. ئەگەر حوکمیش بدەم حوکمدانەکەم ڕاستە، چونکە بە تەنها نیم، بەڵکو من لەگەڵ باوکدام، ئەوەی کە ناردوومی. لە تەوراتی ئێوەشدا نووسراوە کە شایەتی دوو کەس ڕاستە. منم شایەتی بۆ خۆم دەدەم، ئەو باوکەش کە منی ناردووە شایەتیم بۆ دەدات.»