لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 40:7-52

یۆحەنا 40:7-52 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

زۆر له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌ ئه‌م قسه‌یان بیست‌، وتیان: “ئه‌مه‌ به‌ ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌”. هه‌ندێكی دیكه‌، وتیان: “ئه‌مه‌ مه‌سیحه‌كه‌یه‌!”. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان: “ده‌بێ مه‌سیح له‌ گلیلاوه‌ بێت؟ ئایا سیپاره‌كه‌ نافه‌رمووێت، مه‌سیح له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوید و له‌ بێتلخمه‌وه‌ دێت، گونده‌كه‌ی داویدی لێبوو؟” جا به‌هۆی ئه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌وته‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌كه‌. هه‌ندێک له‌وان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد. ئه‌وسا ڕاژه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ لای كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان، ئه‌وانیش پێیان وتن: “بۆچی نه‌تانهێنا؟” ڕاژه‌وانه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “هه‌رگیز كه‌س وه‌ک ئه‌م كابرایه‌‌ قسه‌ی نه‌كردووه‌!” په‌ڕیشییه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “ئایا ئێوه‌ش گومڕا بوون؟ ئایا كه‌س له‌ سه‌رۆكه‌كان یان په‌ڕیشییه‌كان باوه‌ڕی پێ هێناوه‌؟ به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌ كه‌ له‌ ته‌ورات نازانێت”. نیقادیمۆس كه‌ پێشتر هاتبووه‌ لای و یه‌كێک بوو له‌وان، پێی وتن: “ئایا ته‌وراتمان یه‌كێک حوكم ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار گوێی لێ نه‌گیردرێ و بزانرێت چی كردووه‌؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “تۆش گلیلاییت؟ بگه‌ڕێ و ببینه‌! له‌ گلیلا‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌”.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 7 بخوێنەوە

یۆحەنا 40:7-52 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.» هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟ ئایا نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود و لە بێت‌لەحمەوە دێت، ئەو گوندەی کە داودی لێبوو؟» بۆیە بەهۆی ئەوەوە دووبەرەکی کەوتە نێوان خەڵکەکە. هەندێک لەوان ویستیان بیگرن، بەڵام کەس دەستگیری نەکرد. ئەوسا خزمەتکارەکان گەڕانەوە لای کاهینانی باڵا و فەریسییەکان، ئەوانیش لێیان پرسین: «بۆچی نەتانهێنا؟» خزمەتکارەکان وەڵامیان دایەوە: «هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!» فەریسییەکان گوتیان: «ئایا ئێوەش گومڕا بوون؟ باشە کەس لە سەرۆکەکان یان فەریسییەکان باوەڕی پێ هێناوە؟ نەخێر! تەنها ئەم خەڵکە نەفرەتلێکراوە نەبێت کە لە تەورات نازانێت.» نیقۆدیمۆس کە پێشتر هاتبووە لای عیسا و یەکێک بوو لەوان، لێی پرسین: «ئایا تەوراتمان حوکمی یەکێک دەدات پێش ئەوەی گوێی لێ بگرێت و بزانێت چی کردووە؟» وەڵامیان دایەوە: «تۆش جەلیلیت؟ لێی بکۆڵەوە و بیزانە کە لە جەلیلدا پێغەمبەر هەڵناکەوێت.» [

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 7 بخوێنەوە