یۆحەنا 37:7-46
یۆحەنا 37:7-46 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌دوایین ڕۆژی گه‌وره‌ی جه‌ژن، ئیشۆع ڕاوه‌ستا و هاواری كرد، فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک تینووی بوو با بێته لام و بخواته‌وه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، وه‌ک سیپاره‌كه فه‌رموویه‌تی، له ناخییه‌وه ڕووباره‌كانی ئاوی زیندوو ڕێده‌كات”. لێره‌دا مه‌به‌ستی له ڕووحه‌كه بوو، كه خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو. زۆر له كۆمه‌ڵه‌كه كه ئه‌م قسه‌یان بیست، وتیان: “ئه‌مه به ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه”. هه‌ندێكی دیكه، وتیان: “ئه‌مه مه‌سیحه‌كه‌یه!”. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان: “ده‌بێ مه‌سیح له گلیلاوه بێت؟ ئایا سیپاره‌كه نافه‌رمووێت، مه‌سیح له ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوید و له بێتلخمه‌وه دێت، گونده‌كه‌ی داویدی لێ‌بوو؟” جا به‌هۆی ئه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوان كۆمه‌ڵه‌كه. هه‌ندێک له‌وان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد. ئه‌وسا ڕاژه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه لای كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان، ئه‌وانیش پێیان وتن: “بۆچی نه‌تانهێنا؟” ڕاژه‌وانه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “هه‌رگیز كه‌س وه‌ک ئه‌م كابرایه قسه‌ی نه‌كردووه!”
یۆحەنا 37:7-46 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە گەورەترین و کۆتا ڕۆژی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە ڕووبارەکانی ئاوی ژیان دەڕوات.» لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو. هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.» هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟ ئایا نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود و لە بێت‌لەحمەوە دێت، ئەو گوندەی کە داودی لێ‌بوو؟» بۆیە بەهۆی ئەوەوە دووبەرەکی کەوتە نێوان خەڵکەکە. هەندێک لەوان ویستیان بیگرن، بەڵام کەس دەستگیری نەکرد. ئەوسا خزمەتکارەکان گەڕانەوە لای کاهینانی باڵا و فەریسییەکان، ئەوانیش لێیان پرسین: «بۆچی نەتانهێنا؟» خزمەتکارەکان وەڵامیان دایەوە: «هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!»