یۆحەنا 25:7-53
یۆحەنا 25:7-53 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه هه‌ندێک له خه‌ڵكی یروشلایم وتیان: “ئه‌مه نییه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیكوژن؟ ئه‌وه‌تا به ئاشكرا قسه‌ده‌كات و هیچی پێ ناڵێن! ڕه‌نگه سه‌رۆكه‌كان زانیوویانه كه ئه‌مه به ڕاستی مه‌سیحه‌كه‌یه؟ به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ئه‌مه خه‌ڵكی كوێیه. به‌ڵام كاتێ مه‌سیح دێت كه‌س نازانێت خه‌ڵكی كوێیه”. ئیشۆعیش كه له په‌رستگا ئامۆژگاریی ده‌كرد، هاواری كرد و فه‌رمووی: “ده‌مناسن و ده‌زانن خه‌ڵكی كوێم. له خۆمه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناردوومی ڕه‌وایه، ئه‌وه‌ی نایناسن. من ده‌یناسم چونكه له‌وم و ئه‌ویش ناردوومی”. جا هه‌وڵیان ده‌دا بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد، چونكه هێشتا كاتی نه‌هاتبوو. زۆر له كۆمه‌ڵه‌كه‌ش باوه‌ڕیان پێی هێنا و وتیان: “ئایا كاتێ مه‌سیح دێت، په‌رجوی زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌مه كردوویه‌تی؟”. په‌ڕیشییه‌كان گوێیان له كۆمه‌ڵه‌كه بوو كه له‌سه‌ر ئه‌و چرپه‌چرپی ئه‌مانه‌یانه، جا كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان ڕاژه‌وانیان نارد تاكو بیگرن. ئیشۆع پێیان فه‌رموو: “ماوه‌یه‌كی كه‌مم له‌گه‌ڵتان ماوه، ئینجا ده‌چمه لای ئه‌وه‌ی ناردوومی. داوام ده‌كه‌ن و نامدۆزنه‌وه، ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی منی لێیه”. ئیتر جووه‌كان له‌نێو خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه به نیازه بۆ كوێ بڕوات كه نایدۆزینه‌وه؟ ئایا بۆ په‌راگه‌نده‌كانی نێو یۆنانییه‌كان ده‌ڕوات، تاكو یۆنانییه‌كان فێر بكات؟ ئه‌م قسه‌یه چییه ده‌یكات: داوام ده‌كه‌ن و نامدۆزنه‌وه و ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی منی لێیه؟”. له‌دوایین ڕۆژی گه‌وره‌ی جه‌ژن، ئیشۆع ڕاوه‌ستا و هاواری كرد، فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک تینووی بوو با بێته لام و بخواته‌وه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، وه‌ک سیپاره‌كه فه‌رموویه‌تی، له ناخییه‌وه ڕووباره‌كانی ئاوی زیندوو ڕێده‌كات”. لێره‌دا مه‌به‌ستی له ڕووحه‌كه بوو، كه خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو. زۆر له كۆمه‌ڵه‌كه كه ئه‌م قسه‌یان بیست، وتیان: “ئه‌مه به ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه”. هه‌ندێكی دیكه، وتیان: “ئه‌مه مه‌سیحه‌كه‌یه!”. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان: “ده‌بێ مه‌سیح له گلیلاوه بێت؟ ئایا سیپاره‌كه نافه‌رمووێت، مه‌سیح له ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوید و له بێتلخمه‌وه دێت، گونده‌كه‌ی داویدی لێ‌بوو؟” جا به‌هۆی ئه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوان كۆمه‌ڵه‌كه. هه‌ندێک له‌وان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد. ئه‌وسا ڕاژه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه لای كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان، ئه‌وانیش پێیان وتن: “بۆچی نه‌تانهێنا؟” ڕاژه‌وانه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “هه‌رگیز كه‌س وه‌ک ئه‌م كابرایه قسه‌ی نه‌كردووه!” په‌ڕیشییه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ئایا ئێوه‌ش گومڕا بوون؟ ئایا كه‌س له سه‌رۆكه‌كان یان په‌ڕیشییه‌كان باوه‌ڕی پێ هێناوه؟ به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه نه‌فره‌ت لێكراوه كه له ته‌ورات نازانێت”. نیقادیمۆس كه پێشتر هاتبووه لای و یه‌كێک بوو له‌وان، پێی وتن: “ئایا ته‌وراتمان یه‌كێک حوكم ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار گوێی لێ نه‌گیردرێ و بزانرێت چی كردووه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “تۆش گلیلاییت؟ بگه‌ڕێ و ببینه! له گلیلا‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌كه‌وتووه”. ئیتر هه‌ریه‌كه چۆوه ماڵی خۆی.
یۆحەنا 25:7-53 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە هەندێک لە خەڵکی ئۆرشەلیم دەیانگوت: «ئەمە نییە ئەوەی دەیانەوێت بیکوژن؟ ئەوەتا بە ئاشکرا قسە دەکات و هیچی پێ ناڵێن. ئایا سەرۆکەکان بەڕاستی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەمە مەسیحەکەیە؟ بەڵام ئێمە دەزانین ئەمە خەڵکی کوێیە. کاتێک مەسیح دێت، کەس نازانێت خەڵکی کوێیە.» پاشان عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا بەردەوام بوو لەسەر فێرکردنی خەڵکی و هاواری کرد: «بەڵێ، دەمناسن و دەزانن خەڵکی کوێم. لە خۆمەوە نەهاتووم، بەڵام ئەوەی منی ناردووە ڕاستە. ئێوە نایناسن، بەڵام من دەیناسم، چونکە لەوم و ئەویش منی ناردووە.» لەبەر ئەوە هەوڵیان دەدا بیگرن، بەڵام کەس دەستی بۆ درێژ نەکرد، چونکە هێشتا کاتی نەهاتبوو. زۆر لە خەڵکەکەش باوەڕیان پێی هێنا و گوتیان: «ئایا کاتێک مەسیح دێت، پەرجووی زیاتر دەکات لەوەی ئەمە کردوویەتی؟» کاتێک فەریسییەکان گوێیان لێ‌بوو کە خەڵکەکە لەبارەی عیساوە چرپەچرپ دەکەن، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان خزمەتکاریان نارد تاکو بیگرن. عیسا فەرمووی: «ماوەیەکی کەمم لەگەڵتان ماوە، ئینجا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی. بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە، هەروەها ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم.» ئیتر جولەکەکان لەنێو خۆیاندا گوتیان: «ئەمە بە نیازە بۆ کوێ بڕوات کە نایدۆزینەوە؟ ئایا بۆ لای پەراگەندەکانی نێو یۆنانییەکان دەڕوات، تاکو یۆنانییەکان فێر بکات؟! ئەم قسەیە چییە دەیکات: ”داوام دەکەن بەڵام نامدۆزنەوە“ و ”ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم“؟» لە گەورەترین و کۆتا ڕۆژی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە ڕووبارەکانی ئاوی ژیان دەڕوات.» لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو. هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.» هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟ ئایا نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود و لە بێت‌لەحمەوە دێت، ئەو گوندەی کە داودی لێ‌بوو؟» بۆیە بەهۆی ئەوەوە دووبەرەکی کەوتە نێوان خەڵکەکە. هەندێک لەوان ویستیان بیگرن، بەڵام کەس دەستگیری نەکرد. ئەوسا خزمەتکارەکان گەڕانەوە لای کاهینانی باڵا و فەریسییەکان، ئەوانیش لێیان پرسین: «بۆچی نەتانهێنا؟» خزمەتکارەکان وەڵامیان دایەوە: «هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!» فەریسییەکان گوتیان: «ئایا ئێوەش گومڕا بوون؟ باشە کەس لە سەرۆکەکان یان فەریسییەکان باوەڕی پێ هێناوە؟ نەخێر! تەنها ئەم خەڵکە نەفرەتلێکراوە نەبێت کە لە تەورات نازانێت.» نیقۆدیمۆس کە پێشتر هاتبووە لای عیسا و یەکێک بوو لەوان، لێی پرسین: «ئایا تەوراتمان حوکمی یەکێک دەدات پێش ئەوەی گوێی لێ بگرێت و بزانێت چی کردووە؟» وەڵامیان دایەوە: «تۆش جەلیلیت؟ لێی بکۆڵەوە و بیزانە کە لە جەلیلدا پێغەمبەر هەڵناکەوێت.» [ ئیتر هەریەکە چووەوە ماڵی خۆی.