یۆحەنا 14:7-19
یۆحەنا 14:7-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ نیوه‌ی جه‌ژن بوو، ئیشۆع چووه په‌رستگا و ئامۆژگاریی ده‌كرد. جووه‌كان سه‌رسام بوون و پرسییان: “ئه‌مه كه فێرنه‌كراوه چۆن له سیپاره‌كان ده‌زانێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “فێركردنم هی خۆم نییه، به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی. ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به خواستی ئه‌و بكات، له فێركردن ده‌زانێت، ئاخۆ هی خودایه یان له خۆمه‌وه ده‌دوێم. ئه‌وه‌ی له خۆیه‌وه بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه بكات كه ناردوویه‌تی، ئه‌وه ڕاستگۆیه و فێڵی تێدا نییه. ئایا مووشێ ته‌وراتی نه‌داونه‌تێ؟ كه‌سیش له ئێوه كار به ته‌ورات ناكات. بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟”
یۆحەنا 14:7-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک نیوەی جەژن تێپەڕی، عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵکی. جولەکەکان سەرسام بوون و پرسییان: «ئەمە کە فێرنەکراوە چۆن ئەم هەموو زانیارییەی هەیە؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «فێرکردنم هی خۆم نییە، بەڵکو هی ئەوەیە کە ناردوومی. ئەگەر کەسێک بیەوێت خواستی خودا ئەنجام بدات، ئەوا دەزانێت ئاخۆ فێرکردنەکانم لە خوداوەیە یان لە خۆمەوە قسە دەکەم. ئەوەی لە خۆیەوە بدوێت، داوای شکۆی خۆی دەکات، بەڵام ئەوەی داوای شکۆی ئەوە بکات کە ناردوویەتی، ئەمە ڕاستگۆیە و فڕوفێڵی تێدا نییە. ئایا مو‌سا تەوراتی نەداونەتێ؟ بەڵام کەس لە ئێوە بە قسەی تەورات ناکات. بۆچی هەوڵی کوشتنم دەدەن؟»