یۆحەنا 11:7-15 - Compare All Versions
یۆحەنا 11:7-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
جوو له جه‌ژنه‌كه‌دا به دوایدا ده‌گه‌ڕان و ده‌یانووت: “ئه‌و له‌كوێیه؟” له‌نێو كۆمه‌ڵانه‌كه‌دا چرپه‌چرپێكی زۆری له‌سه‌ر بوو، هه‌ندێكیان ده‌یانووت: “ئه‌و چاكه”. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانووت: “نه‌خێر، به‌ڵكو گه‌ل گومڕا ده‌كات”. به‌ڵام كه‌س له ترسی جووه‌كان به ئاشكرا باسی نه‌ده‌كرد. كاتێ نیوه‌ی جه‌ژن بوو، ئیشۆع چووه په‌رستگا و ئامۆژگاریی ده‌كرد. جووه‌كان سه‌رسام بوون و پرسییان: “ئه‌مه كه فێرنه‌كراوه چۆن له سیپاره‌كان ده‌زانێت؟”
یۆحەنا 11:7-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ڕابەرانی جولەکە لە جەژنەکەدا بەدوایدا دەگەڕان و دەیانگوت: «ئەو لەکوێیە؟» لەنێو خەڵکەکەدا چرپەچرپێکی زۆری لەسەر بوو، هەندێکیان دەیانگوت: «پیاوێکی چاکە.» خەڵکی دیکەش دەیانگوت: «نەخێر، بەڵکو خەڵک گومڕا دەکات.» بەڵام کەس لە ترسی جولەکەکان بە ئاشکرا باسی نەدەکرد. کاتێک نیوەی جەژن تێپەڕی، عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵکی. جولەکەکان سەرسام بوون و پرسییان: «ئەمە کە فێرنەکراوە چۆن ئەم هەموو زانیارییەی هەیە؟»