یۆحەنا 22:6-24
یۆحەنا 22:6-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ به‌یانی، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌وبه‌ری ده‌ریاكه ڕاوه‌ستابوون بینییان له‌و كه‌شتیه زیاتر له‌وێ نه‌بوو، كه قوتابیان سواری ببون، ئیشۆعیش له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتی نه‌بوو، به‌ڵكو قوتابییه‌كانی به ته‌نها به‌ڕێكه‌وتن. به‌ڵام كه‌شتیی دیكه‌ش له ته‌به‌ریه‌وه هاتنه نزیک ئه‌و شوێنه‌ی نانه‌كه‌یان لێی خوارد كه په‌روه‌ردگار سوپاسی كرد. كاتێ كۆمه‌ڵه‌كه بینییان نه ئیشۆع له‌وێیه و نه قوتابییه‌كانی، سواری كه‌شتیه‌كان بوون و هاتنه كپه‌ڕناخوم، له ئیشۆع ده‌گه‌ڕان.
یۆحەنا 22:6-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ بەیانی، ئەو خەڵکەی لەوبەری دەریاچەکە ڕاوەستابوون بینییان لە بەلەمێک زیاتر لەوێ نەبوو، عیساش لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەم نەبوو، بەڵکو قوتابییەکانی بە تەنها بەڕێکەوتبوون. ئینجا بەلەمی دیکە لە شاری تەبەرییەوە هاتنە نزیک ئەو شوێنەی نانەکەیان لێی خوارد کە عیسای خاوەن شکۆ سوپاسی خودای کرد. کاتێک خەڵکەکە بینییان نە عیسا لەوێیە و نە قوتابییەکانی، سواری بەلەمەکان بوون و چوونە کەفەرناحوم، بۆ ئەوەی بەدوای عیسادا بگەڕێن.