یۆحەنا 4:5-7
یۆحەنا 4:5-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هه‌ندێک جار فریشته‌یه‌ک بۆ گۆمه‌كه داده‌به‌زی و ئاوه‌كه‌ی ده‌جوڵاند، جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بچووبووایه نێو گۆمه‌كه، له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ک هه‌یبووایه چاک ده‌بووه‌وه. كابرایه‌ک له‌وێ بوو سی و هه‌شت ساڵ نه‌خۆش بوو. ئیشۆع ئه‌م كابرایه‌ی بینی پاڵكه‌وتووه و زانی ماوه‌یه‌كی درێژه وایه، پێی فه‌رموو: “ده‌ته‌وێ چاكبیته‌وه؟” نه‌خۆشه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: “گه‌وره‌م، كاتێ ئاوه‌كه ده‌جوڵێت كه‌سم نییه بمخاته نێو گۆمه‌كه. كاتێكیش دێم، یه‌كێكی دیكه پێش من ده‌چێته نێوی”.
یۆحەنا 4:5-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە.] کابرایەک لەوێ بوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو. کاتێک عیسا ئەم کابرایەی بینی پاڵکەوتووە و زانی ماوەیەکی زۆرە وایە، پێی فەرموو: «دەتەوێ چاکبیتەوە؟» نەخۆشەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم، کاتێک ئاوەکە دەجوڵێت، کەسم نییە بمخاتە ناو حەوزەکەوە. هەروەها کاتێکیش هەوڵ دەدەم بڕۆم، یەکێکی دیکە پێش من دەچێتە ناوی.»