یۆحەنا 25:5-29
یۆحەنا 25:5-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كاتێک دێت كه ئێستایه، كاتێک مردووان ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین. چونكه وه‌ک باوک ژیانی له خۆیدا هه‌یه، به ڕۆڵه‌شی داوه ژیانی له خۆیدا هه‌بێت. ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیشی پێی داوه، چونكه ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه. له‌مه سه‌رسام مه‌بن، چونكه كاتێک دێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌نێو گۆڕدان ده‌نگی ده‌بیستن و ئه‌وانه‌ی كرداری چاكیان كردووه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ژیان ده‌رده‌چن، ئه‌وانه‌ش كه كرداری خراپیان كردووه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی حوكمدان.
یۆحەنا 25:5-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە، چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت. دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە. «لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن.