یۆحەنا 11:4-14
یۆحەنا 11:4-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ژنه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، دۆلكه‌ت پێ نییه و بیره‌كه‌ش قووڵه. ئیتر ئاوی زیندووت له‌كوێ بوو؟ خۆ له یاقووی باوكمان مه‌زنتر نیت كه بیره‌كه‌ی پێ داوین، خۆی و كوڕه‌كانی و ماڵاتیشی لێیان خوارده‌وه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “هه‌ر كه‌سێک له‌م ئاوه بخواته‌وه تینووی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه بخواته‌وه كه من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.
یۆحەنا 11:4-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ژنەکە پێی گوت: «بەڵام گەورەم، دۆلکەت پێ نییە و بیرەکەش قووڵە. ئیتر تۆ ئاوی ژیانت لەکوێ بوو؟ خۆ لە یاقوبی باوکمان گەورەتر نیت کە بیرەکەی پێداوین، خۆی و کوڕەکانی و ماڵاتەکانیشی لێیان خواردووەتەوە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «هەرکەسێک لەم ئاوە بخواتەوە جارێکی دیکە تینووی دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.»