یۆحەنا 1:4-7
یۆحەنا 1:4-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ په‌روه‌ردگار زانی كه په‌ڕیشییان بیستیان كه‌وا ئیشۆع له یوخه‌ننه‌ن زیاتر قوتابی دروست ده‌كات و عه‌مادیان ده‌كات هه‌رچه‌نده ئیشۆع خۆی عه‌مادی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو قوتابییه‌كانی. بۆیه ئیهوودی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ گلیلا. جا ده‌بووایه به شمرندا تێپه‌ڕێت، گه‌یشته شارێكی شمرنی پێی ده‌ووترا سوخار، نزیک ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی یاقوو دابوویه یۆسپی كوڕی. بیری یاقووش له‌وێ بوو. جا ئیشۆع له گه‌شته‌كه ماندوو بوو، له‌لای بیره‌كه دانیشت، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش بوو. ژنێكی شمرنی هات ئاو ببات، ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئاوم بده‌رێ با بخۆمه‌وه”.
یۆحەنا 1:4-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فەریسییەکان بیستیان کە عیسا لە یەحیا زیاتر قوتابی دروستکردووە و لە ئاو هەڵکێشاوە، هەرچەندە عیسا خۆی خەڵکی لە ئاو هەڵنەدەکێشا، بەڵکو قوتابییەکانی. کاتێک عیسا ئەمەی زانی یەهودیای بەجێهێشت و گەڕایەوە جەلیل. جا دەبووایە بە ناوچەی سامیرەدا تێبپەڕێت. ئیتر گەیشتە شارۆچکەیەکی سامیرە کە ناوی سوخار بوو، نزیک ئەو پارچە زەوییەی یاقوب دابوویە یوسفی کوڕی. بیری یاقوبیش لەوێ بوو. جا لەبەر ئەوەی کە عیسا لە گەشتەکە ماندوو بوو، لەلای بیرەکە دانیشت، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو. کاتێک ژنێکی سامیرەیی هات بۆ ئەوەی ئاو ببات، عیسا پێی فەرموو: «هەندێک ئاوم بدەرێ.»