لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 8:3-17

یۆحەنا 8:3-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

با بۆ كوێی بووێت هه‌ڵده‌كات و گوێت له‌ ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانیت له‌كوێوه‌ دێت و بۆ كوێ ده‌چێت. هه‌ر كه‌سێكیش له‌ ڕووحه‌كه‌ له‌دایكبووه‌ ئاوایه‌”. نیقادیمۆس وتی: “چۆن شتی وا ده‌بێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “تۆ ڕابیێكی ئیسڕائیلیت و ئه‌مانه‌ش نازانیت! ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ده‌یڵێین و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش گه‌واهیمان په‌سه‌ند ناكه‌ن. باسی شته‌ زه‌مینییه‌كانم بۆتان كرد و باوه‌ڕ ناهێنن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌گه‌ر باسی شته‌ ئاسمانییه‌كانتان بۆ بكه‌م؟ كه‌س سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ بۆ ئاسمان جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ئاسمان دابه‌زیوه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه‌ له‌ ئاسماندایه‌. وه‌ک مووشێ له‌ بیاباندا ماره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌، ئاواش ده‌بێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رز بكرێته‌وه‌، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. چونكه‌ خودا وه‌ها جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. چونكه‌ خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده‌ جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه‌ جیهان ڕزگار بكات.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 بخوێنەوە

یۆحەنا 8:3-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

با بۆ کوێ بیەوێت هەڵدەکات و گوێت لە دەنگەکەی دەبێت، بەڵام نازانیت لەکوێوە دێت و بۆ کوێ دەچێت. هەرکەسێکیش لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک بووە ئاوایە.» نیقۆدیمۆس گوتی: «چۆن دەکرێ ئەمانە ڕووبدەن؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ مامۆستایەکی ئیسرائیلی و ئەمانەش نازانیت؟ ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەوەی دەیزانین دەیڵێین و ئەوەی دەیبینین شایەتی بۆ دەدەین، ئێوەش شایەتیمان قبوڵ ناکەن. باسی شتە زەمینییەکانم بۆتان کرد و باوەڕ ناکەن، ئیتر چۆن باوەڕ دەکەن ئەگەر باسی شتە ئاسمانییەکانتان بۆ بکەم؟ کەس سەرنەکەوتووە بۆ ئاسمان جگە لەوەی لە ئاسمان هاتووەتە خوارەوە، کە ئەویش کوڕی مرۆڤە. هەروەک موسا لە چۆڵەوانی مارەکەی بەرزکردەوە، ئاواش دەبێ کوڕی مرۆڤ بەرز بکرێتەوە، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت، چونکە خودا کوڕەکەی نەناردە جیهان تاکو جیهان حوکم بدات، بەڵکو تاکو جیهان بەوەوە ڕزگاری ببێت.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 بخوێنەوە