لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 30:3-36 - Compare All Versions

یۆحەنا 30:3-36 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

پێویستە ئەو زیاد بکات و منیش کەم.» ئەوەی لە سەرەوە دێت لە سەرووی هەمووانە. بەڵام ئەوەی لە زەوییە ئەوە زەمینییە و وەکو کەسێکی زەمینی دەدوێت. ئەوەی لە ئاسمانەوە دێت لە سەرووی هەمووانە و شایەتی ئەوە دەدات کە بینیویەتی و بیستوویەتی، بەڵام کەس شایەتییەکەی وەرناگرێت. ئەوەی شایەتییەکەی وەردەگرێت، مۆری دەکات کە خودا ڕاستە، چونکە ئەوەی خودا ناردوویەتی بە پەیامی خودا دەدوێت، لەبەر ئەوەی خودا بێ سنوور ڕۆحی پیرۆز دەبەخشێت. باوکی ئاسمانی کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو شتێکی داوەتە دەستی. ئەوەی باوەڕ بە کوڕەکە بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی کوڕەکە نییە ژیان نابینێت، بەڵکو تووڕەیی خودای لەسەر دەمێنێت.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 KSS

یۆحەنا 30:3-36 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

پێویسته‌ ئه‌و زیاد بكات و منیش كه‌م. ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ دێت له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌. ئه‌وه‌ش له‌ زه‌وییه‌ ئه‌وه‌ زه‌مینییه‌ و وه‌كو كه‌سێكی زه‌مینی ده‌دوێت. ئه‌وه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێت له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌ و گه‌واهیی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ بینیویه‌تی و بیستوویه‌تی، كه‌سیش گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ناكات. ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه‌ خودا ڕاسته‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به‌ فه‌رمووده‌ی خودا ده‌دوێت، چونكه‌ خودا بێ ئه‌ندازه‌ ڕووح ده‌دات. باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته‌ ده‌ستی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ بهێنێت ژیانی جاویدانیی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ نه‌هێنێت ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌سه‌ر ده‌مێنێت”.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 PNTZS