لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 22:3-30

یۆحەنا 22:3-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دوای ئەمانە عیسا و قوتابییەکانی هاتنە خاکی یەهودیا، لەوێ لەگەڵیان مایەوە و خەڵکی لە ئاو هەڵکێشا. یەحیاش لە ئەینونی نزیک شاری سالیم خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، چونکە لەوێ ئاو زۆر بوو، ئیتر دەهاتن و لە ئاو هەڵدەکێشران، چونکە هێشتا یەحیا نەخرابووە زیندانەوە. لەوێ دەربارەی پاککردنەوە گفتوگۆیەک کەوتە نێوان قوتابییەکانی یەحیا و جولەکەیەک. قوتابییەکانی هاتنە لای یەحیا و پێیان گوت: «ڕابی، ئەوەی لەوبەری ڕووباری ئوردون لەگەڵ تۆ بوو، ئەوەی شایەتیت بۆی دا، ئەوەتا خەڵک لە ئاو هەڵدەکێشێت و هەموو خەڵک دێنە لای.» یەحیا وەڵامی دایەوە: «کەس ناتوانێت شتێک وەربگرێت ئەگەر لە ئاسمانەوە پێی نەدرابێت. ئێوە خۆتان شایەتیم بۆ دەدەن کە گوتم: ”من مەسیح نیم، بەڵام پێش ئەو نێردراوم.“ بووک بۆ زاوایە، هاوڕێی زاواش کە خزمەتی زاوا دەکات و چاوەڕێی دەنگی هاتنەکەی دەکات، کاتێک گوێی لە دەنگی زاوا دەبێ، زۆر دڵخۆش دەبێت. ئەم خۆشییە درا بە من و ئێستا هاتە دی. پێویستە ئەو زیاد بکات و منیش کەم.»

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 بخوێنەوە

یۆحەنا 22:3-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای ئه‌مانه‌ ئیشۆع و قوتابییه‌كانی هاتنه‌ زه‌ویی ئیهوود، له‌وێ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه‌ و عه‌مادی ده‌كرد. یوخه‌ننه‌نیش له‌ عینیۆن نزیک شالم عه‌مادی ده‌كرد، چونكه‌ له‌وێ ئاوی زۆر هه‌بوو، ئیتر ده‌هاتن و عه‌ماد ده‌كران. چونكه‌ هێشتا یوخه‌ننه‌ن نه‌خرابووه‌ زیندانه‌وه‌. ده‌رباره‌ی بێگه‌ردی، گفتوگۆیه‌ک كه‌وته‌ نێوان قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و جووه‌كان. هاتنه‌ لای یوخه‌ننه‌ن و پێیان وت: “ڕابی، ئه‌وه‌ی له‌وبه‌ری یوردنه‌ن له‌گه‌ڵت بوو، ئه‌وه‌ی گه‌واهیت بۆی دا، ئه‌وه‌تا عه‌ماد ده‌كات و هه‌مووان دێنه‌ لای”. یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “كه‌س ناتوانێت شتێک وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ پێی نه‌درابێت. ئێوه‌ خۆتان گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن كه‌ وتم: من مه‌سیح نیم، به‌ڵكو پێش ئه‌و نێردراوم. بووک بۆ زاوایه‌، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته‌ ئه‌م خۆشییه‌م هاته‌ دی. پێویسته‌ ئه‌و زیاد بكات و منیش كه‌م.