یۆحەنا 18:3-21
یۆحەنا 18:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه، چونكه باوه‌ڕی به ناوی ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه. ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه: ڕووناكییه‌كه هاته جیهان و خه‌ڵک تاریكییان له ڕووناكییه‌كه زیاتر خۆش‌ویست، چونكه كرده‌وه‌كانیان خراپ بوو. چونكه هه‌ر كه‌سێک خراپه بكات ڕقی له ڕووناكییه‌كه‌یه و نایه‌ته لای ڕووناكییه‌كه، نه‌وه‌ک كرده‌وه‌كانی ئاشكرا بن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕوات، دێته لای ڕووناكییه‌كه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه كرده‌وه‌كانی له خوداوه كراون”.
یۆحەنا 18:3-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی باوەڕی پێ بهێنێت حوکم نادرێت، بەڵام ئەوەی باوەڕ ناهێنێت ئەوا حوکم دراوە، چونکە باوەڕی بە ناوی کوڕە تاقانەکەی خودا نەهێناوە. ئەمەش حوکمەکەیە: ڕووناکییەکە هاتە جیهان بەڵام خەڵک لە جیاتی ڕووناکییەکە تاریکییەکەیان خۆش‌ویست، چونکە کردەوەیان خراپ بوو. لەبەر ئەوەی هەرکەسێک خراپە بکات ڕقی لە ڕووناکییەکەیە و نایەتە لای ڕووناکییەکە، نەوەک کردەوەکانی ئاشکرابێت. بەڵام ئەوەی بەگوێرەی ڕاستی دەڕوات، دێتە لای ڕووناکییەکە، تاکو دەربکەوێت کە کردەوەکانی لە خوداوەیە.