یۆحەنا 17:3-21
یۆحەنا 17:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه جیهان ڕزگار بكات. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه، چونكه باوه‌ڕی به ناوی ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه. ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه: ڕووناكییه‌كه هاته جیهان و خه‌ڵک تاریكییان له ڕووناكییه‌كه زیاتر خۆش‌ویست، چونكه كرده‌وه‌كانیان خراپ بوو. چونكه هه‌ر كه‌سێک خراپه بكات ڕقی له ڕووناكییه‌كه‌یه و نایه‌ته لای ڕووناكییه‌كه، نه‌وه‌ک كرده‌وه‌كانی ئاشكرا بن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕوات، دێته لای ڕووناكییه‌كه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه كرده‌وه‌كانی له خوداوه كراون”.
یۆحەنا 17:3-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە خودا کوڕەکەی نەناردە جیهان تاکو جیهان حوکم بدات، بەڵکو تاکو جیهان بەوەوە ڕزگاری ببێت. ئەوەی باوەڕی پێ بهێنێت حوکم نادرێت، بەڵام ئەوەی باوەڕ ناهێنێت ئەوا حوکم دراوە، چونکە باوەڕی بە ناوی کوڕە تاقانەکەی خودا نەهێناوە. ئەمەش حوکمەکەیە: ڕووناکییەکە هاتە جیهان بەڵام خەڵک لە جیاتی ڕووناکییەکە تاریکییەکەیان خۆش‌ویست، چونکە کردەوەیان خراپ بوو. لەبەر ئەوەی هەرکەسێک خراپە بکات ڕقی لە ڕووناکییەکەیە و نایەتە لای ڕووناکییەکە، نەوەک کردەوەکانی ئاشکرابێت. بەڵام ئەوەی بەگوێرەی ڕاستی دەڕوات، دێتە لای ڕووناکییەکە، تاکو دەربکەوێت کە کردەوەکانی لە خوداوەیە.