یۆحەنا 13:2-19
یۆحەنا 13:2-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیكبووه‌وه، ئیشۆع سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم. له په‌رستگا فرۆشیارانی مانگا و كاوڕ و كۆتری بینی، پاره‌گۆڕه‌وانیش دانیشتبوون. قامچییه‌كی له گوریس دروستكرد و هه‌مووانی له په‌رستگا قاو دا، كاوڕ و مانگاكان. پاره‌ی پاره‌گۆڕه‌وانی هه‌ڵڕژاند و مێزه‌كانیان وه‌رگێڕا، به كۆترفرۆشانی فه‌رموو: “ئه‌مانه لێره لاده‌ن! ماڵی باوكم مه‌كه‌نه ماڵی بازرگانی!” جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه كه نووسراوه: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات} . جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “چ په‌رجوێكمان پیشان ده‌ده‌یت تاكو ئه‌م شتانه بكه‌یت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێیان فه‌رموو: “ئه‌م په‌رستگایه بڕوخێنن، به سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”.
یۆحەنا 13:2-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بووەوە، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. لە حەوشەکانی پەرستگا فرۆشیارانی گا و مەڕ و کۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش دانیشتبوون. قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە. پارەی پارەگۆڕەوانی پەرشوبڵاو کردەوە و مێزەکانی سەرەوژێر کرد، ئینجا بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!» جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: ﴿دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.﴾ جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «چ پەرجووێکمان نیشان دەدەیت تاکو دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانەت بسەلمێنێ؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە.»