لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 12:2-19

یۆحەنا 12:2-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دواتر له‌گه‌ڵ دایكی و برایانی و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و كپه‌ڕناخوم دابه‌زین، چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌وێ مانه‌وه‌. جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیكبووه‌وه‌، ئیشۆع سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم. له‌ په‌رستگا فرۆشیارانی مانگا و كاوڕ و كۆتری بینی، پاره‌گۆڕه‌وانیش دانیشتبوون. قامچییه‌كی له‌ گوریس دروستكرد و هه‌مووانی له‌ په‌رستگا قاو دا، كاوڕ و مانگاكان. پاره‌ی پاره‌گۆڕه‌وانی هه‌ڵڕژاند و مێزه‌كانیان وه‌رگێڕا، به‌ كۆترفرۆشانی فه‌رموو: “ئه‌مانه‌ لێره‌ لاده‌ن! ماڵی باوكم مه‌كه‌نه‌ ماڵی بازرگانی!” جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات} . جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “چ په‌رجوێكمان پیشان ده‌ده‌یت تاكو ئه‌م شتانه‌ بكه‌یت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێیان فه‌رموو: “ئه‌م په‌رستگایه‌ بڕوخێنن، به‌ سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه‌”.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 2 بخوێنەوە