یۆحەنا 29:19-31
یۆحەنا 29:19-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گۆزه‌یه‌كی پڕ له سركه دانرابوو، هه‌وریه‌كی پڕ له سركه‌یان خسته سه‌ر قامیشێک و به‌رزیان كرده‌وه بۆ ده‌می. كاتێ ئیشۆع تامی سركه‌كه‌ی كرد، فه‌رمووی: “ته‌واو بوو”. ئینجا سه‌ری دانه‌واند و ڕووحی سپارد. ئینجا جووه‌كان داوایان له پیڵاتوس كرد قاچی له‌خاچدراوان بشكێندرێت و هه‌ڵبگیردرێن، چونكه ڕۆژی ئاماده‌كاری بوو، ئه‌و شه‌ممه‌یه ڕۆژێكی مه‌زن بوو، تاكو ته‌رمه‌كان له شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر خاچ نه‌مێنن.
یۆحەنا 29:19-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گۆزەیەکی پڕ لە سرکە دانرابوو، ئیسفەنجێکی پڕ لە سرکەیان خستە سەر لقە زوفایەک و بەرزیان کردەوە بۆ دەمی. کاتێک عیسا تامی سرکەکەی کرد، فەرمووی: «تەواو بوو.» لەدوای ئەوە سەری دانەواند و گیانی سپارد. پاشان ڕابەرانی جولەکە داوایان لە پیلاتۆس کرد قاچی لەخاچدراوان بشکێنرێن و تەرمەکانیان هەڵبگیردرێن، چونکە ڕۆژی ئامادەکاری بوو، ئەو شەممەیە ڕۆژێکی گەورە بوو، تاکو تەرمەکان لە شەممەدا لەسەر خاچ نەمێنن.