یۆحەنا 19:19-22
یۆحەنا 19:19-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیڵاتوسیش ناونیشانێكی نووسی و لهسهر خاچهكهی دانا، نووسرابوو: “ئیشۆعی ناسڕهتی، پاشای جوو”. جووێكی زۆر ناونیشانهكهیان خوێندهوه، چونكه ئهو شوێنهی تێدا لهخاچدرابوو له شار نزیک بوو. به عیبری و به یۆنانی و به لاتینی نووسرابوو. كاهینانی باڵای جووهكان به پیڵاتوسیان وت: “مهنووسه: پاشای جوو، بهڵكو ئهو خۆی وتی: من پاشای جووم!”. پیڵاتوس وهڵامی دایهوه: “ئهوهی نووسیومه، نووسیومه”.
یۆحەنا 19:19-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پیلاتۆسیش تەختەیەکی لەسەر خاچەکە داکوتا کە لەسەری نووسیبوو: «عیسای ناسیرەیی، پاشای جولەکە.» جولەکەیەکی زۆر نووسراوەکەیان خوێندەوە کە بە عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو، چونکە ئەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درابوو لە شارەوە نزیک بوو. کاهینانی باڵای جولەکە بە پیلاتۆسیان گوت: «مەنووسە: پاشای جولەکە، بەڵام بنووسە: ”خۆی گوتی من پاشای جولەکەم.“» پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئەوەی نووسیومە، نووسیومە.»