یۆحەنا 25:18-27
یۆحەنا 25:18-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شیمعون په‌تڕۆسیش ڕاوه‌ستابوو، خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه، پێیان وت: “تۆش له قوتابییه‌كانی ئه‌و نیت؟” ئه‌ویش نكۆڵیی كرد و وتی: “من نیم!”. یه‌كێک له كۆیله‌كانی كاهینی باڵا خزمی ئه‌وه‌بوو كه په‌تڕۆس گوێی لێكرده‌وه، وتی: “ئه‌ی له باخچه‌كه‌دا تۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بینی؟” دیسان په‌تڕۆس نكۆڵیی كرد. یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر قوولاندی.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 18 بخوێنەوەیۆحەنا 25:18-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شیمۆن پەترۆسیش هێشتا لەوێ ڕاوەستابوو و خۆی گەرم دەکردەوە، بۆیە لێیان پرسی: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەو نیت؟» نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر.» یەکێک لە کۆیلەکانی سەرۆکی کاهینان خزمی ئەوە بوو کە پەترۆس گوێی لێکردەوە، گوتی: «ئەی لە باخچەکەدا تۆم لەگەڵ ئەو نەبینی؟» دیسان پەترۆس نکۆڵیی کرد. دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 18 بخوێنەوە