یۆحەنا 1:18-3
یۆحەنا 1:18-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی ده‌رچوون بۆ ئه‌وبه‌ری دۆڵی قه‌درون كه باخچه‌یه‌كی لێ‌بوو، خۆی و قوتابییه‌كانی چوونه نێوی. ئیهووداش ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد، شوێنه‌كه‌ی ده‌ناسی، چونكه ئیشۆع زۆر جار له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی له‌وێ كۆده‌بووه‌وه. ئینجا ئیهوودا سه‌رباز و ڕاژه‌وانه‌كانی كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كانی برد، به مه‌شخه‌ڵ و چرا و چه‌كه‌وه هاته ئه‌وێ.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 18 بخوێنەوەیۆحەنا 1:18-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەدوای ئەوەی عیسا نوێژەکەی تەواو کرد، لەگەڵ قوتابییەکانی بەڕێکەوت بۆ ئەوبەری دۆڵی قدرۆن کە باخچەیەکی لێ‌بوو، خۆی و قوتابییەکانی چوونە ناوی. یەهوزاش ئەوەی بە گرتنی دا، شوێنەکەی دەزانی، چونکە عیسا زۆر جار لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ کۆدەبووەوە. ئینجا یەهوزا تیپێک سەرباز و خزمەتکارانی کاهینانی باڵا و فەریسییەکانی برد، بە مەشخەڵ و چرا و چەکەوە هاتە ئەوێ.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 18 بخوێنەوە