یۆحەنا 9:17-23
یۆحەنا 9:17-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌پێناوی ئه‌وان من داوا ده‌كه‌م. له‌پێناوی جیهان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی به منت داون، چونكه هی تۆن. هه‌رچییه‌ک هی منه، هی تۆیه، هه‌رچییه‌كیش هی تۆیه، هی منه، منیش له ئه‌واندا شكۆدار بووم. ئیتر له جیهاندا نیم، به‌ڵام ئه‌مان له جیهاندان، منیش دێمه‌وه لای تۆ. ئه‌ی باوكی پارسا، به ناوی خۆت بیانپارێزه كه به‌منت داوه، تاكو وه‌ک ئێمه ببنه یه‌ک. كاتێ له جیهاندا له‌گه‌ڵیان بووم به ناوی تۆ ده‌مپاراستن، كه‌سیان له‌ناونه‌چوو ڕۆڵی له‌ناوچوو نه‌بێت، تاكو سیپاره‌كه بێته دی. ئێستاش دێمه لای تۆ، له جیهاندا باسی ئه‌مه ده‌كه‌م، تاكو شادیی من تیایاندا ته‌واو بێت. من فه‌رمووده‌ی تۆم دایه ئه‌وان و جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه، چونكه هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم. داوا ناكه‌م له جیهاندا بیانبه‌یته‌وه، به‌ڵكو له به‌دكار بیانپارێزی. ئه‌وان هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم. له ڕه‌وای خۆتدا پارسایان بكه، فه‌رموده‌كه‌ت ڕه‌وایه. وه‌ک بۆ جیهانت ناردم، منیش بۆ جیهانم ناردن. له‌پێناوی ئه‌وان خۆم پارسا ده‌كه‌م، تاكو ئه‌وانیش له ڕه‌وادا پارسا بن. ته‌نها له‌پێناوی ئه‌مان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ش كه به قسه‌ی ئه‌مانه‌وه باوه‌ڕم پێ ده‌هێنن، تاكو هه‌مووان یه‌ک بن، وه‌ک تۆ باوكه له مندای و منیش له تۆدام، ئه‌وانیش یه‌ک بن له ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕ بهێنێت كه تۆ منت ناردووه. منیش ئه‌و شكۆیه‌م داونه‌تێ كه تۆ به منت داوه، تاكو ببنه یه‌ک وه‌ک ئێمه یه‌كین. من له‌واندام و تۆ له مندای، تاكو به ته‌واوی یه‌ک بن، تاكو جیهانیش بزانێت تۆ منت ناردووه و ئه‌وانت خۆش‌ویست، وه‌ک منت خۆش‌ویست.
یۆحەنا 9:17-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ئەوان داوا دەکەم. بۆ جیهان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەی بە منت داون، چونکە هی تۆن. هەرچییەک هی منە، هی تۆیە، هەرچییەکیش هی تۆیە، هی منە، من لە ئەواندا شکۆدار بووم. ئەمان لەجیهان دەمێننەوە، بەڵام من تێیدا نامێنمەوە، چونکە من دەگەڕێمەوە لای تۆ. ئەی باوکی پیرۆز، بە ناوی خۆت بیانپارێزە کە بە منت داوە، تاکو ببنە یەک وەک ئێمە یەکین. کاتێک لەگەڵیان بووم بەو ناوەی کە تۆ بە منت دابوو دەمپاراستن و پاسەوانیم دەکردن. کەسیان لەناونەچوون کوڕی لەناوچوو نەبێت، بۆ ئەوەی نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی. «ئێستاش دێمە لای تۆ، بەڵام لە جیهاندا باسی ئەمانە دەکەم، تاکو بە تەواوی شادی منیان لە دڵدا بێت. من وشەی تۆم دایە ئەوان و جیهان ڕقی لێیان بووەوە، چونکە هی جیهان نین، وەک منیش هی جیهان نیم. داوا ناکەم لە جیهاندا بیانبەیتەوە، بەڵکو لە شەیتان بیانپارێزی. ئەوان هی جیهان نین، وەک منیش هی جیهان نیم. بە ڕاستیی خۆت پیرۆزیان بکە، وشەی تۆ ڕاستییە. وەک چۆن منت نارد بۆ جیهان، منیش ئەوانم نارد بۆ جیهان. بۆ ئەوان خۆم پیرۆز دەکەم، تاکو ئەوانیش لە ڕاستیدا پیرۆزکراو بن. «تەنها بۆ ئەمان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەش کە بە قسەی ئەمانەوە باوەڕم پێ دەهێنن، تاکو هەموو یەک بن، باوکە، هەروەک تۆ لە مندای و منیش لە تۆدام. با ئەوانیش لە ئێمەدا بن، تاکو جیهان باوەڕ بهێنێت کە تۆ منت ناردووە. منیش ئەو شکۆیەم داونەتێ کە تۆ بە منت داوە، تاکو ببنە یەک، وەک چۆن ئێمە یەکین. من لەواندام و تۆ لە مندای، تاکو بە تەواوی یەک بن، بۆ ئەوەی جیهان بزانێت تۆ منت ناردووە و ئەوانت خۆشویستووە هەروەک چۆن منت خۆشویستووە.